هەولێر

جێفری: ئەگەری دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسی داعش لە عێراق هەیە

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-جیھانی

کەمال محەمەد

نێردەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیمس جێفری لە گۆنگرەیەکی  ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە عێراقییەكان ئاڵۆگۆڕی زانیاری باشیان هەیە لەسەر پرسی داعش و مەترسییەكانی و تەئكیدی لەوە كردەوە كە واشنتن هەرگیز دەستبەرداری روبەروبونەوە نابێت لە دژی داعش و رێكخستنەكانی و ئەوان ئاگاداری ئەوەن كە ئەگەری دوبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسی داعش لە عێراق هەیە

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا جێفری ئەوەی خستە روو كە هێزەكانی ناتو دەورێكی گرنگیان بینیوە لە عێراق و لەسەر پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لەعێراق رایگەیاند كە واشنتن ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەروەها رایگەیاند، واشنتن لێكتێگەشتنێكی باشی هەیە لەگەڵ هێزەكانی روسیا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا.

وتیشی: هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكی باشی هەیە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بۆ كۆتایی هێنانی تەواوی داعش.