هەولێر

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-جیھانی


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و ڕاشیگەیاند لە داهاتووشدا سزاى تر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، لەچوارچێوەی سزای نوێ و گوشاری زیاتر بەسەر وڵاتی ئێراندا هەندێک بەرپرس و کۆمپانیاى ئەو وڵاتەی سزاداوە، کە ژمارەیان 6کۆمپانیا و دوو کەسی ئێرانی و چین -ین.
ناوی کۆمپانیاو کەسە سزادراوەکانی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەمشێوەیەی خوارەوەن:

1-کەسەکان
– عەلی بایندریان
– جیکینگ ئۆنگ
2-کۆمپانیاکان:
– کۆمپانیای بینتاکو دی‌ئێم‌سی‌سی
– کۆمپانیای جیاشیانگ
– کۆمپانیای پیکویۆ
– کۆمپانیای سێئێگ ئینێرجی
– کۆمپانیای پیتڕۆکیمیای شاندونگ کییاوانگۆوا
-کۆمپانیای پیتڕۆکیمیای تریلێنس

لەمبارەشەوە “ستیڤن منۆچین” وەزیری خەزنەداری ئەمریکا لەبارەی ئەم سزا نوێیانەوە ڕایگەیاند، ئەم کەس و کۆمپانیانە دابینکەری سەرەکی چالاکییە تیرۆریستییەکان بوون، کە کەس و کۆمپانیا سزادراوەکان چینی وئێرانی بوون و پشتیوانی ئەم چالاکیانە بوون.

وەزارەتی خەزنەداری هەروەها باسى لەوەشکردووە، سزاکانیان بۆ گوشار خستنەمسەر ئێران بەردەوامی دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا سزاى دیکە بەسەر ئێراندا دەسەپێنینەوە.
ی.ن