هەولێر

مەرجەعیەتی باڵای عێراق: پێویستە ڕێز لە خاک و یەکپارچەیی و سەقامگیری لە عێراقدا بگیریت

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-عێراقی

احمد الصافی نوێنەری مەڕجەعیەتی باڵای ئاینی لە عێراق لەوتارەکانی ئەمڕۆیدا کەلە شاری کەربەلا پێشکەشی کرد، جەختی لەسەر‌ پێویستی ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی و سەقامگیری سیاسی و ڕێزدانان بۆ خاکی عێراق و خەڵکەکەی کردەوە.

مەڕجەعیەت ئاماژەی بەوەشدا، هاوکاریی لایەنە جۆراوجۆرەکانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت لە ئێستادا زەرووڕەت و پێویستییەکە.

جەختیشیکردەوە، چاکسازی ڕاستەقینە کە خەڵک لە ئێستادا خوازیاری ئەون و لەڕێگای ئەودا فیداکارییان بۆکرد، دەبێت لە هەرە پێشینەی هەنگاوەکان لە پێکهاتنی حکومەتی عێراقدا بێت.

احمد الصافی دەشڵێت، مەرجەعیەتی عێراق بڕوای وایە، کە دواخستنی پێکهاتنی عێراق چیدی کەڵەکەبوونی کێشەو مەینەتییەکانی بەدوادا دێت.

هەروەها باسی لەوەشکرد، لەئێستادا ئاڵۆزی کێشە دروستکردن بۆ یەکپارچەیی و سەقامگیریی لە عێراق لە هەر لایەنێکەوەو بەهەر بیانوویەکەوە بێت، ڕەتدەکەینەوە و و دژایەتی ئاوا هەواڵێک لە عێراق دەکەین.

ی.ن