هەولێر

وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-باشووری کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لە هەرێمی کوردستان وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاکە دەکەین و رێکاری پێویست دەگرینە بەر.

ئەوەش هاتووە، تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و راسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و چاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنوریەکان و شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر، بەڵکو رێکارەکان هەمان رێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەک پەتاگەری.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، رێکارەکان بریتین لە زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت.