هەولێر

ئیریکسن بوو بە یاریزانی ئینتەرمیلان

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-وەرزش

توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ سێ شەممە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەڕەسمی ڕاگەیاند لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرەی دانیمارکی و یانەی تۆتنهام کریستیان ئیریکسن واژۆ کردووە .

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بڕایگەیاندووە کە ئیریکسنی دانیمارکی بۆ ماوەی 4 وەرز ڕووی کردۆتە یانەکەیان بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ و هەروەها یاریزانە دانیمارکیەکە درێسی ژماره 24 لە یانەکە دەپۆشێت ، کڕینی ئەم یاریزانە لە سەر خواستی کۆنتی ڕاهێنەر بووە .

هاندەرانی یانەی ئینتەر میلان پێشوازییەکەی گەرمییان لە ئیریکسن کردوو دواتر پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتووی بۆ ئەنجام درا .