هەولێر

لەماوەی دوو ڕۆژ چەند خوێنکارێک بەھۆی دەرنەچوون لە خوێندن خۆیان کوشتووە

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ- باشووری کوردستان

ڕۆژی سێشەمە سێ شەمە لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (نالی والی حەمەساڵح ) لەدایکبووی 2005 لەماڵی خۆیان فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و لەئەنجامدا گیان لەدەست دەدات .
بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەپۆلی حەوتە و بەهۆی دەرنەچونی لەخوێندن خۆی خۆی کوشتووە.
دوای چەند کاژمێرێک دوای خۆکوشتنی ئەم خوێنکارە لە قەزای کەلار لە شارۆچکەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین-یش خوێنکارێکی تر کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە بەیاننامەیرکدا ڕایگریاندووە، مێردمنداڵێک لە ژاراوە بەناوی (سەروان علی سێمان ) تەمەن 15 ساڵ ، لە پۆلی هەشت ئەم بەیانیە کە گومان دەکرێ بە چەکی جۆری دەمانچە بوبێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هۆکارەکەشی بە گوتەی زانیاریەکان بەهۆی دەرنەچونی بوە لە خوێندن ، بەمەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .

ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی مانگی ١ سەرەتا ساڵی نەێ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەدرێتەوە بە خوێندکاران و بەھۆی دەرنەچوونیشیان ساڵانە چەند خوێندكارێک کۆتایی بەژیانی خۆیان دەھێنن