هەولێر

مان سیتی بە دۆڕانیش گەیشتە یاری کۆتایی جامی پیشەگەرەکان

نیشتمان-وەرزش
توانا سیوەیلی

لە یاری پێش کۆتایی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا لە یاریگای ئیتیحاد لە دێربی شاری مان چستەر یانەی مان سیتی میوانداری یانەی مان یونایتدی کردوو بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی پێ دۆڕاند .

تاکە گۆڵەکەی یانەی مان یونایتد نیمانیا ماتیچی سڕبی لە خولەکی 35 تۆماری کرد ، بەهۆی وەرگرتنی 2 کارتی زەرد ناوبژیوان ماتیچی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا و یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک کۆتایی هات .

بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن یانەی مان سیتی توانی 3بە2 خۆی بگەیەنێته یاری کۆتایی جامی یانە پیشە گەرەکانی ئینگلتەرا ، لە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوە .