هەولێر

ئەو خۆراکانەی بەرگریت بەهێز دەکەن بەرامبەر ڤایرۆس ی وەرزی

نیشتمان-تەندروستی-ژیان

شنە سەدیق

زۆر کەس لە بەرامبەر نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان کە بە تایبەت لە وەرزی زستاندا زۆرە بەرگری کەمە و زوو توشی ئەو نەخۆشیە وەرزیانە دەبێ کە لە ڕێگای ڤایرۆسەوە دەگوێزرێنەوە ،،وەک هەڵامەت و کۆکە ، چەند خۆراکێکی سروشتی هەن کە وا دەکات بەرگریت بەهێز بێ و درەنگتر توشی ئەو نەخۆشیانە ببیت کە ئەمانەن:

زەنجەبیل
یەکێکە لەو خواردن یان خواردنەوانەی کە پڕە لە دژە ئۆکسید و ترشی سروشتی و ڤیتامینەکان، بۆیە دژی ڤایرۆس و بەکتریا دەجەنگێ.

سیر
کبریت ی تێدایە کە بەتەواوی بەرگری بەهێز دەکات، بەتەواوی دژی بەکتریا وڤایرۆسە ، بۆیە دەتوانیت لە زۆربەی خۆراکەکاندا بەکاری بهێنیت.

پیاز
بەهەمان شێوە پیاز زۆر بەباشی دژی بەکتریا و ڤایرۆسە گواسراوەکان کاردەکات و بەرگریت بەهێز دەکات و لەش چالاک دەکات.

هەنگوین و لیمۆ
هەنگوین گرنگترین خۆراکی سروشتیە کە دژە ئۆکسیدی تێدایە ، لیمۆ پڕە لە ڤیتامین سی و یارمەتی چالاکی و بەهێزبونی بەرگری دەتات،
بۆیە کارێکی زۆر باش دەکەیت ڕۆژانە یەک کوپ لە ئاوی لیمۆو هەنگوین تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە.

سرکەی سێو
زۆر بەتوانایە لە کردنەدەرەوەی بەکتریا و ڤایرۆس، دەجەنگێ دژی هەوکردن.