هەولێر

چین لە جەنگدایە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی
لوقمان غه‌فور

مایكل نیدلمان له‌ تیمی سی ئێن ئێن-ی پزیشكی كه‌ روماڵی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (nCoV-2019) ده‌كه‌ن له‌چین، له‌سه‌ر زاری توێژه‌ره‌وانی هۆنگ كۆنگ-ه‌وه‌ وه‌ریانگرتووه‌ كه‌ 75 هه‌زار و 815 كه‌س له‌ شاری ۆوهان –ی كه‌رتی هێبی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌.

ماكیل نیدلمان ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌ كه‌ چین رۆژانه‌ ژماره‌كان ئاشكرا ده‌كات تا نه‌بێته‌ هۆی دڵڕاوكێی و بێئومێدبوونی خه‌ڵكی.

له‌ئێستادا چی هه‌یه‌:
1-رووداو: ئاماری رۆژی 1ی فێبریوه‌ری (مردنی 259 كه‌س) كه‌ زۆربه‌یان منداڵ و پیر و به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ن كه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌. تووشبووان به‌ پێی ئاماری ره‌سمی چین 11 هه‌زار و 785.

2- قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ: له‌ماوه‌ی 14 رۆژی رابردوودا ئه‌مریكا هاتووچۆی بۆ وڵاتی چین قه‌ده‌غه‌كردووه‌ هه‌ر رۆژه‌ی زیاتر له‌ 100 گه‌شتی ئاسمانی بۆ چین كانسڵ كراوه‌ته‌وه‌ كۆمپانیای ده‌لتا و ئه‌مریكان ئێرلاین و یونایتد به‌ره‌سمی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌یان ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ملیۆنان دۆلار زیان له‌ كه‌رتی ئاسمانی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.

3- رێوشوێنی پێویست و داخستن: نزیكه‌ی 60 ملیۆن هاووڵاتی چین هاتووچۆیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌. به‌شێك له‌وڵاتان فرۆكه‌یان ناردووه‌ بۆ شاری ۆوهان بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییه‌كانیان ئه‌ویش له‌دوای داخستنی ته‌واوی فرۆكه‌خانه‌كانی كه‌رتی هێبی به‌گشتی.

4-ده‌وڵه‌تان تائێستا قسه‌ده‌كه‌ن: جگه‌ له‌ چین، له‌ 22 ده‌وڵه‌ت ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆته‌وه‌ دواجار هه‌مین هه‌واڵ ئیسپانیا و ئیتالیا و به‌ریتانیایه‌ له‌ ئه‌وروپا. به‌ڵام له‌ ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ڤێتنام و تایله‌ند و كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، هاووڵاتی بۆ هاووڵاتی نه‌خۆشیییه‌كه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌. واته‌ ئه‌و كه‌یسه‌ نوێیانه‌ی تۆماركراون سه‌ردانی چین-یان نه‌كردووه‌ به‌ڵكو له‌و كه‌سانه‌وه‌ تووشی بوون كه‌ له‌ چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

5- به‌رنامه‌ی كۆشكی سپی: دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئێواره‌ی هه‌ینی 31ی جێنیوه‌ری ئه‌لێكس ئازار وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌رتی هێبی گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت دانراون و كه‌س سه‌ردانیان ناكات.
رۆژنامه‌ی زه‌ ته‌له‌گراف-یش له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ هه‌ر یه‌ك كه‌س ئه‌توانێت 3 كه‌س تووش بكات.

گابرێل لۆنگ پرۆفیسۆری گه‌وره‌ی بواری بایۆلۆژی و سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی گشتی له‌ زانكۆی هۆنگ كۆنگ، داوا ده‌كات هاووڵاتیانی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ تووشبوویان كه‌مه‌ تێكه‌ڵاوی كه‌مكه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌رتی تێبی كه‌ كه‌مترین ژماره‌ی تووشبووان تۆماركراوه‌. ده‌شڵێت: “ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی تووشبوان بۆ كه‌مته‌رخه‌می رێنمایی ته‌ندروستی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا هاوتووچۆكردن له‌ ۆوهان راگیرایه‌و ده‌مامك به‌كاربهاتایه‌ و پاكوخاوێنی ره‌چاوبكرایه‌ بیگومان ژماره‌كه‌ به‌مشێویه‌ی ئێستا نه‌بوو”.

زانایانی پزیشكی پێیانوایه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ به‌ (nCoV-2019) ناسراوه‌، نه‌وه‌یه‌كی نوێی (سارس)ه‌. كه‌ بۆ هه‌مان خێزانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و نه‌خۆشییه‌كی تونده‌ و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت.