هەولێر

ناوی (ڤایرۆسی كۆرۆنا) لە چییەوە ھاتووە؟

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی
لوقمان غه‌فور

تا رۆژی 30 جێنیوه‌ری 171 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌هه‌مانكاتدا 8261 كه‌سیش تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌ 110 كه‌سیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی چینن. ئێستا ناوی كۆرۆنا، به‌شی زۆری میدیاكانی جیهانی داگیركردووه‌، بۆیه‌ هه‌قی خۆمانه‌ بزانین بۆ ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه‌؟!

ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس (Coronavirus) له‌ وشه‌ی كۆرۆنا (Corona)ی لاتینییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ مانای (تاج – تاس) دێت، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ژێر وردبنینی ئه‌له‌كترۆنیدا كاتێك وێنه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ ملیۆنان جار گه‌وره‌كرێت چوارده‌وری ڤایرۆسه‌كه‌ كوڵكنه‌ له‌شێوه‌ی تاجی پادشادایه‌.

له‌ زمانی نوێدا (Corona) كۆمه‌لێك مانای هه‌یه‌: له‌ ئیسپانیدا (Corona) به‌مانای تاج دێت و وڵاتی مه‌كسیك كه‌ بیره‌ی كۆرۆنا-شی به‌ هه‌مان ناوی تاج-ه‌وه‌ ناوناوه‌. له‌ئینگلیزیدا(Corona)و (Corwn) هاوواتای یه‌كترن و به‌مانای تاج یان تاس دێت. هه‌روه‌ها له‌رووی واته‌وه‌ رووی ده‌ره‌وه‌ی له‌شێوه‌ی پلازمای خۆردایه‌.

به‌پێی نیویۆرك تایمز ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ ڤایرۆسێك كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ماركه‌یه‌كی بازرگانی به‌ناوبانگی وه‌ك بیره‌ی كۆرۆنا. هه‌روه‌ك ساڵی هه‌شتاكان ڤایرۆسی (HIV/AIDS) كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێژه‌ی 50% فرۆشتنی نه‌سته‌له‌ی دایت (ئایدز) كه‌مكاته‌وه‌.

به‌گشتی ڤایرۆسه‌كه‌ تووشی ئاژه‌ڵ ده‌بێت و 7 جۆری هه‌یه‌. له‌ئاژه‌ڵه‌وه‌ راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی ئه‌م جۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ دوای تووشبوونی مرۆڤێك ئه‌گوارێته‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی دیكه‌.

به‌گشتی ڤایرۆسه‌كه‌، نیشانه‌كانی تا، كۆكه‌ و هه‌ڵامه‌ت و سه‌رئێشه‌و هه‌وكردنی قوڕگ و گێژبوون به‌گشتی. به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ ناتوانێت به‌رگه‌ی هێرشی ڤایرۆسه‌كه‌ بگرێت و ئه‌یكوژێت. ئه‌وانه‌ش زیاتر تووشی ئه‌بن پیر و به‌ته‌مه‌ن، منداڵ و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌.
هه‌ربۆیه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌شاری وۆهان- كه‌رتی هێبی تووش بوون به‌پێی رۆژنامه‌ی هێڵ 50%یان نه‌خۆشی گورچیله‌ و فشاری خوێن و شه‌كره‌یان هه‌یه‌.

له‌ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی دیاریكراو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه‌ و به‌پێی سی ئێن ئێن پسپۆرانی بواری پزیشكی له‌زانكۆی هارفارد، 12 جۆر ئه‌نتی ڤایرۆس-یان بۆ داناوه‌ ناتوانێت له‌ناوی به‌رێت. بۆیه‌ وه‌ك ده‌ڵێن: ده‌شێت بۆ چه‌ند مانگی دیكه‌ كوتان-ێكی تایبه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایده‌ر، سه‌نته‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ شوێنی فرۆشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌ ده‌ریاییانه‌ی شاری ۆوهان له‌ناوه‌راستی كه‌رتی هێبی-یه‌ و له‌وێشه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، ئاژه‌ڵه‌كانی سێڤێس كه‌ له‌شێوه‌ی سه‌گدایه‌، مار، چه‌نده‌ها ئاژه‌ڵی تر له‌رێگه‌ی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌سان گواستۆته‌وه‌ بۆ مرۆڤ.