هەولێر

هه‌موو دوو خولەکێک 17 كه‌س گیان لەدەست دەدەن

نیشتمان -ناوەندی ھەواڵ-جیهانی

هه‌موو ساڵێك له‌ له‌به‌رواری 4/2 له‌وڵاتانی جیهانی یادی شێرپه‌نجی ده‌كرێته‌وه‌
له‌م یادكردنه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین كۆڕ و سیمیناربه‌رێوه‌ده‌چێت و ڕێنمایی نوێ به‌خه‌ڵكی ده‌درێت.
به‌ پێی دواین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هه‌موو دوو خولەکێک 17 كه‌س به‌ھۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش هەزار و 934 كه‌س توشى نەخۆشی شێرپەنجە بون، کە هەزار و 513 شێرپەنجەی مەمک، 591 کەس شێرپەنجەی کۆلۆن و 520 کەسی دیکەش توشی شێرپەنجەی سی بوون

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش له‌ شاری سلێمانی  گه‌وره‌ترین قردێله‌ له‌ چیای ئه‌زمه‌ر دانرا و به‌و بۆنیه‌وه‌ش ئه‌و قردێله‌یه‌ ناوی ئه‌چێته‌ كتێبی گینسه‌وه‌ بۆ ژماره‌ پێوانیه‌كان

قردێله‌ی شێرپه‌نجه لە شاری سلێمانی‌ حه‌وت كیلۆمه‌تر و 300 مه‌ترە، له‌كاتێكدا مانگی رابردوو له‌هیندستان قردێله‌یه‌كی درێژ ریكۆردی كتێب-ی گینسی شكاند كه‌ ئه‌ویش درێژیه‌كه‌ی حه‌وت كیلۆمه‌ترو 165 مه‌ترو 20 سانتیمه‌تر بوو.

له‌ساڵی 2018شدا، وڵاتی ئیمارات به‌دروستكردنی قردێله‌یه‌ك به‌درێژی چوار كیلۆمه‌ترو 103 مه‌تر ناوی چوه‌ كتێب-ی گینسه‌وه‌