هەولێر

روفاتی 171 ئەنفالکراو ئامادەیە بۆ گەڕانەوە

نیشتمان-ناوەندی ھەواڵ-عێراقی

بەپێی راپۆرتی بەڕێوبەری طب العدلی بەغدا کاری پشکنین بۆ روفاتەکان تەواو بووەو ئاگاداری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ودامەزراوەی شەهیدانی بەغدا دەکەن بۆ ئەو مەبەستە.

سالار مەحمود ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆماری عێراق لە پشکی کورد لە بەدواداچوونێکی بۆ ڕوفاتی ئەنفالکراون کە کۆپیەکی بۆ نیشتمان ناردووە ڕایگەیاندووە: کاری DNA بۆ ڕوفاتەکانی نەکراوە چونکە سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیان لا نیە.

وتووشیەتی: لەبنەماوە گرفتێک لەم پرۆسەیە هەیە، سامپڵ (عینة)ی کەسوکاری ئەنفالەکان وەرنەگیراوە کە دەبوو لە دوای راپەڕینەوە ئەم ئەرکەلە کورستانەوە ئەنجام بدرایە، یا لەگەڵ هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوەکاندا ئەم کارە ئەنجام بدرایە.

بەشێک لەو ڕوفاتانە روفاتی ئێزدیرکانە دوای جینۆسایدی ساڵی 2014  جینۆسایدکراون و لە کاتی دۆزینەوەشیان لە گوندی کۆچۆ ناردراونبۆ بەغدا و ژمارەیان 134 روفاتە و لەمانگی سێی ساڵی ۲٠۱۹ یەکەم گۆڕ هەڵدرایەوە.