هەولێر

وتاری باری ئیتحاد لە ئەمەریکا چیە؟

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی

هیوا سەید سەلیم

وتارێکە کە سەرۆکی ئەمەریکا بە پێی ماددەی دوو لە بەشی سێیەم لە فەقەڕەی یەک لە دەستووری ئەمەریکا پێشکەش دەکات.
ئەو وتارەیە کە سەرۆکی ویلایەتیە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بینای کابیتۆڵ بۆ هەردوو ئەنجوومەنی ( نوێنەران و پیران)سالانە پێشکەشی دەکات، لەو وتارەیدا سەرۆک بارودۆخی وڵات لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و سەربازی دەخاتە ڕوو، دەبیت وتارەکە راستەوخۆ پەخش بکرێت و بە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان بینەری دەبن.

لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا سەرجەم ئەندامانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و راوێژکارەکان واتا(وەزیرەکان) ئامادە دەبن.
ترامپ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا یەکەمین وتاری خۆی لە ٢٨ شوباتی٢٠١٧پێشکەش کرد، بەڵام ئەو وتارەی وەک وتاری ئیتحادی هەژمار نەکرا ، چونکە هەمووی مانگێک بوو دەست بەکار بووبوو، وتاری دووەمی لە ٣٠ کانوونی دووەمی٢٠١٨ پێشکەش کرد.

چەندد ئامارێک لەسەر وتاری ئیتحادی :

کورترین وتار: وتاری جۆرج واشنتن کە ١٠٨٨ ووشە بووە
درێژترین وتار: وتاری جیمی کارتەر ٣٣٦٦٧ ووشەبووە.
یەکەمین وتار کە لە رێگەی تەلەفزیۆن پەخش کرابێت: وتاری ترۆمان لە ساڵی ١٩٤٧.
یەکەمین وتار لە رێگەی ئینترنێت پەخشکرابێت: وتاری جۆرج دەبلیۆ بۆش لە ساڵی ٢٠٠٢

ئەو خالانە چی بوون کە ترامپ لە ووتاری ٥ شوبات ئاماژەی پێکردن؟
* لە ئاستی ناوخۆیی:
– بووژانەوەی ئابووری ئەمەریکا
– کەمکردنەوەی رێژەی باج
– رەخساندنی ٧ ملیۆن هەلی کار
– کەمکردنەوەی بێکاری
– بەرزکردنەوەی ئاستی مووچە بە رێژەی ٦٠٪

• لە ئاستی دەرەکی:
– کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی
– کووشتنی قاسم سلێمانی
– بەڵێنی دا چارەسەری کێشەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بکات

زۆری خاڵی دیکەش
بۆچی سەرۆک ئامادە نەبوو تۆقە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات؟


ئەگەرچی ئەو هەڵسوکەوتەوی سەرۆک نا سیاسی و نا دبلۆماسی بوو ، کە سوکایەتی کرد بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ( نانسی بیلۆسی) بەڵام ئەویش کاردانەوەیەکی نا دەستووری نواند لە دڕاندنی وتارەکەی سەرۆک لەبەردەم چاوی ئەندامانی و رای گشتی.
هۆکاری ناکۆکی ئەو دووانە دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی لێپرسینەوەی ترامپ لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەران کە ئەمشەو دەنگی لەسەر دەدرێت، پێشبینی ئەوەش دەکرێت دەنگی پێویست نەھێنێت.