هەولێر

درێسی یاریزان له‌چی دروست ده‌كرێت؟

نیشتمان-وەرزش

ڕەوەز ئەحمەد ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی

گومانی تێدا نیه‌ یانه‌ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان هه‌ر یه‌كه‌و به‌درێسێكه‌وه‌ ناسراون، بۆ نمونه‌ ریاڵ مه‌درید به‌ سپی و به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سور و شین و میلان به‌ ره‌ش و سور و چێڵسی به‌ شین و وه‌هه‌روه‌ها، جوانی و ره‌ونه‌قی درێس به‌شێكه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كان و پشكێكی باشیشی ده‌بێت له‌فرۆش و داهاتدا، هه‌ر بۆیه‌ چه‌ندین مادده‌ی‌ به‌هێز له‌دروستكردنیدا به‌كاردێت كه‌ توشی سه‌رسورمانمان ده‌كات.
با پێكه‌وه‌ بزانین چین؟
یه‌كه‌م مادده‌ كه‌ تیایدا به‌كاردێت، پێی ده‌وترێت (پۆلی ئیسته‌ر) ئه‌م ماده‌یه‌ به‌رگه‌ی‌ زۆری ئاو ده‌گرێت و برێكی زۆر كه‌م ئاوی تێدایه‌ %0.4 ی پێكدێت له‌ ئاو، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رگه‌ی‌ بڕێكی زۆر عاره‌قی له‌شی یاریزانه‌كه‌ بگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م ماده‌یه‌ هاوكاری ئاو ده‌كات بۆ بون به‌ هه‌ڵم له‌بری ئه‌وه‌ی‌ ئاوه‌كه‌ هه‌ڵمژێت و قورس بێت ئه‌وه‌ش بۆ یاریزان زۆر گرنگه‌ كه‌ درێسه‌كه‌ی‌ به‌ری سوك بێت.
دوه‌م مادده‌ پێی ده‌وترێت (ئالالاستان) كه‌ به‌ مادده‌ی‌ باللیكرا ناسراوه‌، ئه‌م مادده‌یه‌ تا %600 ده‌كشێت ئه‌وه‌ش وا له‌درێسه‌كه‌ ده‌كات نه‌دڕێت له‌به‌ری یاریزانداوبه‌رگریه‌كی زۆر بكات.
مادده‌ی‌ سێیه‌م، پێی ده‌وترێت ( پۆلی یوریثەین) ئه‌م ماده‌یه‌ له‌دروستكردنی درێسه‌كه‌دا به‌كارنایه‌ت به‌ڵكو سودی لێوه‌رده‌گیرێت بۆ دروستكردنی ژماره‌ی‌ سه‌ر درێس و ناوی یاریزانه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌توندی به‌درێسه‌كه‌وه‌ ده‌نوسێت و زۆر به‌ده‌گمه‌نیش لێده‌بێته‌وه‌.