هەولێر

10‌ ژنه‌ ملیاردێره‌كه‌ی جیهان كێن و خه‌ڵكی كوێن؟

نیشتمان-تۆڕی ھەواڵ-جیھانی
لوقمان غه‌فور
گۆڤاری ئه‌تله‌نتا، سه‌روه‌ت و سامانی نوێی 10 كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و ژنه‌ ملیاردێرانه‌ی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌ له‌نێو ئه‌و لیسته‌ ورودرێژه‌ی كه‌ 243 ژنه‌.


گۆڤاره‌كه‌ به‌ ره‌خنه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كات له‌كۆی 2هه‌زار و 163 ملیاردێر له‌ جیهاندا ته‌نیا 243 یان ژنن ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ پیاوان هه‌ڵبه‌ی سه‌رمایه‌دارییان زیاتر تێدایه‌ وه‌ك له‌ ژنان.
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ له‌ 50 ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی جیهان ته‌نیا 5 كه‌سیان ژنن، له‌و پێنجه‌ش دوانیان ئه‌مریكین كه‌ یه‌كێكیان ئه‌لیس والتۆن كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی ئه‌مریكا و جیهانه‌ و كچی سام واڵتن دامه‌زرێنه‌ری بازاڕی واڵمارت-ه‌. ئه‌وی تریشیان جاكلین مارس كه‌ له‌ خێزانی كۆمپانیای مارس كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیا شیرینی-یه‌ له‌ جیهاندا.
سه‌روه‌ت و سامانی ملیاردێره‌كان به‌گشتی هه‌ڵبه‌ت و دابه‌ز ئه‌كات بۆیه‌ به‌ڵام كه‌مجار هه‌یه‌ پاشوپێش كه‌وتن هه‌بێت له‌ نێوانیاندا. لێره‌دا 10 یه‌كه‌مین ژنه‌ ملیاردێره‌كه‌ی جیهان ده‌خه‌ینه‌ڕووكه‌ چواریان خه‌ڵكی ئه‌مریكان و دوانیان چین-ین.

1-فرانسۆ بیتنكۆرت مایه‌رز، خه‌ڵكی فه‌ره‌نسایه‌، سامانه‌كه‌ی 49 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاره‌. ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهانه‌. یه‌كێكه‌ له‌نه‌وه‌كانی لۆریال و 33%ی پشكه‌كانی كۆمپانیای لۆریال هی ئه‌وه‌. له‌ساڵی 1997ه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكه‌دا كارده‌كات و له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه‌شه‌. هه‌وڵی هه‌میشه‌یی مایه‌رز پێشكه‌وتنی زانست و هونه‌ره‌ له‌ فه‌ره‌نسا. لۆریال یه‌كێكه‌ له‌و برانته‌ جیهانیانه‌ی جوانكاری كه‌ ناوبانگێكی په‌سه‌ندكراوی هه‌یه‌.

2-ئه‌لێكس واڵتۆن: خه‌ڵكی ئه‌مریكایه‌، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 22 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره‌. تاكه‌ كچی سام واڵتن دامه‌زرێنه‌ری واڵمارت-ه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی براكه‌ی كه‌ له‌ واڵمارت كارده‌كات، ئه‌م سه‌رقاڵه‌ به‌ هونه‌ره‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ مۆزه‌خانه‌ی كریستاڵ بۆ هونه‌ری ئه‌مریكی له‌ شاری بنتۆنڤێل له‌ویلایه‌تی ئه‌ركنساس كرده‌وه‌. (بازاڕی واڵمارت یه‌كێكه‌ له‌و بازاڕانه‌ی كه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌یه‌ و كێبڕكێكارێكی به‌هێزی بازاره‌كانه‌ له‌ ئه‌مریكا. له‌نێو ئه‌مریكادا كێبڕكێكاره‌كانی بازاری واڵمارت وه‌ك تارگێت و فامیلی فێر و هۆرینبێرگه‌ر پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ بازاڕی واڵمارت بۆ خه‌ڵكانی میدل كلاس و خوار میدیل كلاسه‌- خه‌ڵكانی چینی ناوه‌ڕاست و هه‌ژار- به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بازاره‌كانی ئه‌مانه‌وه‌ بازاره‌كانی ئه‌مان بۆ خه‌ڵكی راقی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌. له‌كاتێكدا من واینابینم له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه‌ نرخی كه‌لوپه‌لی واڵمارت له‌ هه‌موو بازاڕه‌كان هه‌رزانتره‌و كێبڕكێی هه‌موویان ده‌كات كه‌ به‌شی زۆری كه‌لوپه‌له‌كان هه‌مان كوالێتییه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ به‌ قه‌ره‌باڵه‌غه‌ترین بازاری ئه‌مریكا ناسراوه‌).

3-جاكلین مارس: خه‌ڵكی ئه‌مریكایه‌، سامانه‌كه‌ی 23 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاره‌، خاوه‌نی كۆمپانیای مارس بۆ شیرینی، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سێ كۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ی جیهان له‌به‌رهه‌مهێنانی شیرینیدا. بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ كاریكردوه‌ له‌ كۆمپانیاكه‌یدا و تا ساڵی 2016ش له‌ نێو بۆردی كۆمپانیاكه‌دا خزمه‌تی كردووه‌. ئێستا سه‌رقاڵه‌ به‌ كاری خێرخوازی له‌ شه‌ش ئه‌نجومه‌ندا له‌نێو ئه‌وانه‌دا سمسۆنسان و ئه‌رشیفی نیشتمانی ئه‌مریكا. یه‌كێكه‌ له‌و دوو ژنه‌ ئه‌مریكییه‌ی له‌ لیستی 50 ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندایه‌.

4-یانگ هویان: خه‌ڵكی چین-ه‌، سامانه‌كه‌ی 22ملیار و 100 ملیۆن دۆلاره‌، 57%ی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ته‌كه‌ی یانگ-ی باوكی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ بریتییه‌ له‌ كۆمپانیانی كه‌نتری گاردن كه‌ كۆمپانیای خانووبه‌ره‌یه‌ له‌كه‌رتی گوانگدۆنگ له‌ چین. هه‌روه‌ها رێكخه‌ری كاره‌كانی برایت سكۆله‌ر ئیجوكه‌یشن كه‌ كۆمپانیایه‌كی فێركردنی چینی-یه‌.

5-سوزان كلاتن: خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیایه‌، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 21 ملیار دۆلاره‌. دایكی كارتن سێیه‌م ژنی هێربێرت كواندت كه‌ رێنمایكه‌ر و سه‌ركردایه‌تكاری كۆمپانیای بی ئێم ده‌بلیو –ی ئۆتۆمبێل بوو. كاتێكیش كۆچی دوایی كردووه‌ 20%ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌نێو پشكی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل-دا بووه‌. سوزان كلاتن تاكه‌ خاوه‌نی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیای ئه‌لتانا كه‌ كه‌ باپیری دایمه‌زراندووه‌. كه‌ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای تری ئه‌ڵمانی تێدا كارده‌كه‌ن.

6-لۆرین پاوڵ جۆبز: خه‌ڵكی ئه‌مریكایه‌، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 18 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره‌. ژنی ستیڤن جۆبز دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ-ه‌، له‌ دوای مردنی جۆبز سه‌روه‌ته‌ی بۆ به‌جێماو پارێزگاری پێوه‌كرد. له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ كۆمپانیای ئێمرسن كه‌له‌كتیڤ –ی دامه‌زراند، ئێستا به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌، كه‌ كۆمپانیایه‌كه‌ كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ له‌نێو چالاكی وه‌به‌رهێنان و كاری خێرخوازی. وابه‌سته‌یه‌ به‌ پاڵپشتیكردنی سیاسه‌تی ریفۆرم له‌ بواری فێركردن و كۆچ و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌.

7- ئابیگل جونسن: خه‌ڵكی ئه‌مریكایه‌، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 15 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره‌. جۆنسن له‌ساڵی 2014ه‌وه‌ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی ئه‌مركییه‌ له‌ژێر ناوی (فیدالێتی ئینڤێستمینت). هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمپانیای ده‌سته‌خۆشكی فیدیالێتی ئینڤێستمێنت-ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ باپیری له‌ 2016 دایمه‌زراند.

8-ئایرس فاندبۆنا: خه‌ڵكی چیلی- ئه‌مریكای لاتین-ه‌. سامانه‌كه‌ی 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلاره‌. له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین خێزانی چیلی-یه‌. كه‌ كۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئینتۆڤاگاستا-یان كردووه‌ كه‌ به‌شێكه‌ له‌وڵاتی چیلی و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی نوحاس-یان هه‌یه‌ له‌ سانتیاگۆ كه‌ حه‌وته‌مین كۆمپانیای نوحاسه‌ له‌ جیهاندا. هه‌روه‌ها خۆشی خاوه‌نی كۆمپانیای خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كانه‌ له‌ چیلی. خۆیی و كوڕه‌كانی پشكی زۆرینه‌ی گروپی كۆمپانیاكانی كۆینیكۆ-یان هه‌یه‌ كه‌ گروپێكه‌ كاری مه‌سره‌فی و بیره‌ و پیشه‌سازی كانزا ده‌كه‌ن.

9-جینا رینهارت، خه‌ڵكی ئوسترالیایه‌. سه‌روه‌ته‌كه‌ی 15 ملیار و 200ملیۆن دۆلاره‌، ده‌وڵه‌مه‌ندترین هاووڵاتی ئوسترالیایه‌ به‌هۆی پیشه‌سازی ئاسنه‌وه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ به‌م ئاسته‌. باوكی به‌ ئیفلاسی كۆچی دوایی كردووه‌. جگه‌ له‌وه‌ش ئێستا خاوه‌نی سێیه‌م كۆمپانیای به‌رهه‌می گۆشتی ئاژه‌ڵه‌ له‌ ئوسترالیا.

10-كۆنگ سی هێنگ: خه‌ڵكی چین-ه‌، سه‌روه‌ته‌كه‌ی 15 ملیار دۆلاره‌. سه‌رچاوه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی كۆنگ بریتییه‌ له‌ خانووبه‌ره‌، ساڵی 2008 كۆمپانیای سه‌ن هۆنگ-ی بۆ خانووبه‌ره‌ دامه‌زراند تا 2011 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكه‌ی بووه‌.