هەولێر

جامی شا: دوای ڕیاڵ مەدرید بەرشەلۆنەیش ماڵئاوایی كرد

نیشتمان-وەرزش
توانا سیوەیلی

یانەی ئەتلەتیک بیلباو لە یاریگای سان مامێس لە قۆناغی هەشتی جامی شایی ئیسپانیا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کردوو بە تاکە گۆڵێکی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە .

یارییەکە بەدرێژای هەر دوو تایم بەهێزییەکی زۆری بەخۆییەوە دی هەر دوو یانە هەلی زۆریان لە دەست دا ، لە کۆتا خولەکی 90 یانەی ئەتلەتیک بیلباوی خانەخوێ گۆڵێکی کوشنده و جەرگبڕی لە ڕێگەی ئینیاکی ویلیامس لە بەرشەلۆنە تۆمار کرد وو یارییەکهش بەو ئەنجامه کۆتایی هات .

بەم شکستە یانەی بەرشەلۆنە لە قۆناغی هەشتی جامی شایی ئیسپانیا ناسراو بە کوپا دێل ڕێ ماڵئاوایی کرد .