هەولێر

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی نەخۆشی گەدە

نیشتمان-ژیان

شنە سەدیق

‎پزیشكان لەمبارەوە دەڵێن كە چەندین هۆكاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی نەخۆشی گەدە.

‎1- لەكاتێكدا بەردەوام خەفەتت هەیە توشی نەخۆشی گەدە دەبیت، بۆیە پێویستە دوربکەویتەوە لە خەفەت.

‎2- زۆر خواردن توشی نەخۆشی گەدەت دەكات، بەتایبەتی خواردنی چەورو خواردنی بەهارات بە ڕێژەیەكی زۆر.

‎3-پێویستە گرنگی بە پاكوخاوێنی ئامادەكردنی خواردن بدەیت چونکە روبەڕووی بەكتریا دەبیتەوە، ئەوەش بێگومان نەخۆشی گەدە دروستدەكات.

‎4- لەكاتێكدا بەهۆی ئازاری گەدەوە نانت بۆ ناخورێت و كێشت دادەبەزێت، پەیوەندی بە نەخۆشی شەكرەوە هەیە یان كرمت هەیە، لەم حاڵەتەدا سەردانی پزیشك بكە.

‎5- لەكاتێكدا بەهۆی نەخۆشی گەدەوە توشی تەنگەنەفەسی دەبیتەوە پەیوەندی بە گۆڕانكاری لە هۆرمۆندا هەیە.