هەولێر

وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم: ساڵی ڕابردوو دوو ملیۆن‌و 380 هه‌زار سه‌رپێچی شۆفێران تۆماركراوه‌

نیشتمان-ناوه‌ندی هه‌واڵ-باشووری كوردستان
عه‌مید (ئه‌سعه‌د كه‌ریم) وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی (2019) دا زیاتر له‌چوار هه‌زار‌و (400) ڕوداوی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ڕویانداوه‌‌و به‌هۆیانه‌وه‌ (575) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار‌و (800) كه‌سیش برینداربوون.

وتیشی” به‌ته‌نها له‌ساڵی رابڕدوودا زیاتر دوو ملیۆن‌و (380) هه‌زار سه‌رپێچی تۆماركراوه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، خێرایی‌و به‌كارهێنانی مۆبایلیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م دێن له‌سه‌رپێچییه‌كان‌و هۆكاری ڕوداوه‌كاندا”.

له‌باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلیشه‌وه‌ وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ (153) هه‌زار ئۆتۆمبێل تۆماركراوه‌‌و ژماره‌ ئۆتۆمبێلیش له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ ملیۆنێك‌و (740)هه‌زاره‌ بی له‌ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی.