هەولێر

چۆنیەتی بەکارهێنانی زەردەچەوە بۆ لابردنی خاڵە ڕەشەکانی سەر پێست

نیشتمان-ژیان

شنە سدیق

یەکێک لە کێشەکانی پێست دروستبونی خاڵی ڕەشە کە بە هۆی پیسی دروست دەبێ بەتایبەت لەسەر لوت ، بۆ ڕزگاربون لەم خاڵە ڕەشانە دەتوانیت گیراوەیەکی سروشتی بەکار بهێنیت کە پێک دێ لە زەردەچەوەو هەنگوین بەم شێوەیەی خوارەوە:

دوو کەوچکی گەورە زەردەچەوە بکەرە قاپێک پاشان یەک کەوچکی گەورە هەنگوینی بۆ زیاد بکە و بە باشی تێکی بدە و کەمێک ئاوی بۆ زیاد بکە هەرئەوەندەی وەک کرێمێکی لێدێ و بە فڵچەیەکی نەرم بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی ۱٥ خولەک ، پاشان بە ئاو بیشۆ و دواتر بە پارچە لۆکەیەکی نەرم زەیتی بادەم بدە لە دەموچاوت گۆڕانکاری تەواو دەبینیت.