هەولێر

بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان ئاڵوگۆڕییەکی گرنگ دەکەن

نیشتمان- وەرزش

توانا سیوەیلی

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویان کردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی هاوینە نیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دەگەڕێنێتەوە کامپ نوو .

پێگەی le 10 sport فەڕەنسی ، بڵاوی کردۆتەوە کە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هێرشبەری یانەکەی ئەنتۆن گریزمانی فەڕەنسی ئاڵوگۆڕ پێ بکات لەگەڵ نیمار داسێلڤای بەڕازیلی ، هەروەها پێگەکە ئاشکرای کردووە ئەگەر یانەی پاریس سان جێرمان بەو ئاڵوگۆڕییه ڕازی نەبوو ئەوا گریزمانی پێ دەفرۆشێت لە پێناو بەدەست هێنانی نیمار .

شایەنی باسه نیمار داسێلڤای بەڕازیلی لە وەرزی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە ڕووی کرده یانەی پاریس سان جێرمان .

ئیریک ئەبیدال سکرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە ڕای گەیاند کۆتایی ئەم وەرزه نیمار دەگەرێننەوە بەرشەلۆنە .