هەولێر

چامپیۆنس لیگ: ئەم هەفتەیه چەندین یاری بەهێز ئەنجام ئەدرێت

نیشتمان-وەرزش

توانا سیوەیلی

ئەمڕۆ سێ شەممە یارییەکانی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەست پێ دەکات و چەندین یاری بەهێز و گرنگ ئەنجام ئەدرێ . ئەمڕۆ کاژێر 11 دوو بەڕێوەدەچن و لە یاریگای سان پاولی لە ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی بەسەرپەرشتی گاتۆزک میوانداری بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی دەکات . لە یارییەکی تردا لە یاڕیگای ستامفۆرد بریدج چێڵسی میوانداری یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانی دەکات . سبەی چوارشەممەش دوو یاری ئەنجام ئەدرێ لیۆن و یۆڤانتۆس و ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و مان سیتی ئینگلیزی ش بە یەک دەگەن .