هەولێر

کۆکراوەی هەواڵە وەرزشیەکانی ڕۆژ

نیشتمان – ناوەندی هەواڵ – وەرزش
ئەمڕۆ لە جامی کەنداوی 24 کاتژمێر 7 یاری کۆتایی لە نێوان بەحرەین و سعودیە ئەنجام ئەدرێ .

ڤێنستی مۆرینۆ ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مایۆرکا بە میسی م وت کە ئەو مرۆڤێکی ئاساییە وەک هەموو یاریزانێکی تر بەڵام میسی لێم توڕە بوو .

دوای تۆمارکردنی هاتریک لیۆنێل میسی کۆی هاتریکەکانی گەیاندە 35 هاتریک و پێش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەوت بە 34 هاتریک .

یانەی یۆڤانتۆس لە خولی ئیتاڵی تووشی شکستێکی گەورە بوو لە سەر دەستی یانەی لازیۆ 3بە 1 .

گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە تێریشتیگن دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ڕیاڵ مایۆرکا ئاسێستێکی دروست کرد بۆ گریزمان ، تا ئێستا ئەم گۆڵپارێزە 2 ئاسێتستی لە لالیگادا هەیه .

تا ئێستا لیۆنێل میسی بە 12 گۆڵ گۆڵکاری خولی ئیسپانیە و کەریم بنزیمەش 11 گۆڵی هەیه .

بە فەڕمی یانەی ئیستۆدیانتی ئەرجەنتینی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی .

ئەمشەو لە جەولەی 15 ی خولی ئیتاڵی بۆڵۆنیا و میلان ڕووبەڕووی یەکتر ئەبنەوە .

ڕۆژنامەی کۆرێرێ دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ ئێرینگ هالاندی یاریزانی ڕیدبۆڵ ساڵزبۆرگی نەمسایی بگوازێتەوە بۆ ڕیزەکانی خانمه پیرەکە .

بە فەڕمی بێرون کیپەرزی ناوبژیوان هۆڵەندی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاری نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان بەڕێوە دەبات .

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی گۆڵێکی نایاب و جوانی بەرامبەر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمار کرد وتی ئەو گۆڵەی لە مایۆرکام تۆمار کرد جوانترین گۆڵە لە ژیانم دا .