هەولێر

تابلۆیه‌كی به‌ردی كه‌ 44 هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی

نیشتمان-هونه‌ری-لوقمان غه‌فور

زانایانی شوێنه‌وارناس له‌ ئه‌ندۆنیسیا، یه‌كه‌م كاری هونه‌ری-یان ئاشكرا كرد كه‌ بۆ سه‌رده‌مێكی زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و گوزارشت له‌ چیرۆكێك ده‌كات.

كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پێشكه‌وتنی زانست رۆژی 11ی دیسێمبه‌ر ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌یه‌كێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی دورگه‌یەکی ئه‌ندۆنیسیا، كه‌سێكی ده‌ستره‌نگین تابلۆیه‌کی كێشاوه‌ كه‌ بۆ 44 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. تابلۆكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌یه‌ بۆ راوكردنی ئاژه‌ڵێك كه‌ له‌ شێوه‌ی بزنەکێوی یان كه‌له‌كێوییه‌كی گه‌وره‌دایە.

ماكسیم ئۆبێرت ده‌رهێنه‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كه‌و زانای شوێنه‌وارناس له‌ زانكۆی جریفیس له‌ ناسان-س وڵاتی ئوسترالیا بۆ گۆڤاری زانست-ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت:”بیرده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ توانای تێفكرینی ئه‌و كه‌سه‌ی تابلۆكه‌ی كێشاوه‌، كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ دواهه‌مین هه‌نگاوی درككپێكردنی مرۆیی كه‌ ئه‌مه‌ كۆنترین تابلۆیه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌ سه‌ر به‌رد و ئه‌شكه‌وت نه‌خشێنرابێت تائێستا”.

كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ پێشكه‌وتنی زانست ده‌ڵێت: “له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ئۆبێرت و تیمه‌كه‌ی كنه‌و پشكنینیان بۆ ده‌یان ئه‌شكه‌وت كردووه‌ له‌ دورگه‌ی سۆلاوێزی ئه‌ندۆنیسیا و به‌ به‌ سه‌دان تابلۆی هێلكاری و تابلۆی ئه‌شكه‌وتی و پێنووسی ره‌نگ سور و داتاشراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌”.

دوای ئه‌وه‌ی تابلۆكه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و شوێنه‌وارناسه‌وه‌ پشكنینی بۆ كراوه‌، پێیان وایه‌ دروستكردنه‌كه‌ی 45 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌متر نییه‌. له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی سمپلی ئه‌و مادده‌ كاربۆنییه‌ی كه‌ وه‌ك بۆیه‌ به‌كارهێنراوه‌ بۆ دروستكردنی تابلۆكه‌.

كه‌ناڵی سای فای ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێت:”باوه‌ڕوایه‌ زینده‌وه‌ره‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كی سه‌یریان له‌ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان پێكه‌وه‌ هه‌بێت یاخود یه‌كێكیان پێشئه‌وی تریان هه‌بووبێت”.

كه‌ناڵه‌كه‌ پێیوایه‌ كه‌ زانایانی هه‌ڵكۆڵراوه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ئه‌و تابلۆیه‌ ته‌مه‌نی 44 هه‌زار ساڵه‌كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا كۆنترین هونه‌ری سه‌ر به‌رد و هونه‌ری مۆتافۆریكڵه‌، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی كۆنترین خه‌یاڵی مرۆڤایه‌تییه‌ بۆ زینده‌وه‌رانی دروستبوو له‌ سروشتدا.
هه‌رچه‌نده‌ پیشتر زۆر شوێنه‌واری مرۆیی دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، كه‌ گوزارشت له‌ بوونی مرۆیی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م تابلۆیه‌ گوزارشت له‌ خه‌یاڵی هونه‌ری مرۆڤ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی نیو یۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی:”له‌ ساڵی 2018 زانایان هه‌ندێك كه‌لوپه‌لیان له‌ ئه‌شكه‌وتێكی ئیسپانیا دۆزییه‌وه‌ كه‌ بۆ 65 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ كاری هونه‌ری ئه‌مه‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كه‌ هێشتا تۆمار نه‌كراوه‌”.